گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە هەپەگەوە

هەپەگە: 13دوژمنمان لە هەرێمی کوردستان کوشت

2020.11.07 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەپەگە: 13دوژمنمان لە هەرێمی کوردستان کوشت

ناس کورد-

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا لەچەند چالاکییەکدا لەدژی چەکدارانی سوپای تورکیا، 13 چەکداریان کوشتووە و ژمارەیەکیش برینداربوون، دەشڵێت، کچە گەریلایەکیش لە چالاکییەکاندا گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە (شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی ‘کاتی ئازادییە’ ڕۆژی 4ی ئەم مانگە کاتژمێر 6:25 خولەکی بەیانی، لە دەروازەی گرانا-ی دەڤەری گۆڤەند لە هەرێمی ئاڤاشین، لە دوو قوڵەوەوە چالاکییان ئەنجامدا، لە قوڵی یەکەم دوو مۆڵگە کرانە ئامانج و بە تەواوەتی ڕوخێندران و شەش چەکداری دوژمنیش کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ڕۆژی 6ی ئەم مانگەش کاتژمێر 9:30٠ خولەکی بەیانی، هێزەکانمان، ئەو داگیرکەرانەی پاسەوانی ڕێگای نێوان بۆغازی گرانا و گردی خوەدێ لە دەڤەری گۆڤەندی سەربە ئاڤاشین دەکرد، خستەژێر چاودێرییەوە و دوای ماوەیەک چالاکییان دژ بەو هێزانە ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا حەوت داگیرکەر کوژران."

 

هەپەگە، دەشڵێت: "دوای چالاکییەکە، لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەران لە ناوچەکە شەڕ ڕوویدا، لەم شەڕەدا هەڤاڵمان ‘ئەیلەم’ کە پێشەنگایەتی دەکرد، برینداربوو، دوای دوورخستنەوەی لەشەڕەکە و هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەریی برینەکانی، بەڵام شەهید بوو".