گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارای پارەی داواکراوی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە کەمکردەوە

2020.11.07 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارای پارەی داواکراوی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە کەمکردەوە

ناس کورد-

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی تێپەڕاندنی یاسای قەرز، وەزارەتی دارایی عێراق گۆژمەی داواکراوی بۆ وەرگرتنی قەرز  لە 41 ترلیۆنەوە کەمکردووەتەوە بۆ 31 تریلیۆن، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام پەرلەمان دەیەوێت ڕێژەی قەرزەکە لە 10 ترلیۆن نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد موزهرجبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ شەفق نیوز کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ( 7ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژەی بەوەکردووە: "دوای گفتوگۆی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەت گۆژمەی پێشبینیکراوی بۆ وەرگرتنی قەرز کەمکردووەتەوە بۆ 31 تریلیۆن دینار کە پێشتر 41 ترلیۆن دینار بوو".

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختی بەوەشکردووەتەوە: "پەرلەمانی عێراق دەیەوێت ڕێژەی قەرزەکە لە 10 ترلیۆن دینار زیاتر نەبێت، چونکە حکومەت بۆ پێدانی موچەی مانگەکانی داهاتوو پێویستی بە 8 تریلیۆن دینار هەیە." 

 

ئەگەرچی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەکات، بەڵام  ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت " پێناچێت یاساکە لە دانیشتنەکانی دووشمەمە و سێشەممەی داهاتووشدا پەسەند بکرێت".