گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێى بەجەرگى خۆیدا نا

لەیلا عەلەوى نهێنییە گەورەکەى ژیانى ئاشکرا کرد

2020.11.07 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەیلا عەلەوى نهێنییە گەورەکەى ژیانى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لەیلا عەلەوى هونەرمەندى ناسراوى سینەمایى میسرى تەمەن و موچەکەى خۆى ئاشکراکرد، ئەوەش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەى بەرفراوانى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچاوپێکەوتنەکەیدا کە لەگەڵ بەرنامەیەکى تەنزئامێزى  کەناڵى (ontv) کە ناس کورد بینوویەتى، لەیلا عەلەوى دەڵێت، لەساڵى 1962 لەدایک بووە و ئێستا تەمەنى 58 ساڵە و ناوى تەواوى لەیلا عەلەوى عەلیە و لەناوەندى هۆنەریدا ناوى لەیلا عەلەوى لێنراوە.

 

لەبارەى یەکەم موچەى کە لەسەرەتاى  دەستپێکردنى ژیانى هونەریدا وەریگرتووە، عەلەوى دەڵێت، بۆ یەکەمجار لەڕادیۆى میسر کارى کردووە و 75 قرشى میسرى موچەکەى بووە.

 

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا کوڕێکى بەناوى خالد  کە تەمەنى 19 ساڵە دەردەکەوێت و هەندێ نهێنى خێزانەکەیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، دایکى جلەکانى بۆ دەگۆڕێت و چاکەتەکەى بۆ لەبەردەکات زۆرجاریش بەپێى پەتى بەناو ماڵدا دەسوڕێتەوە، بەهۆى ئەو زانیارییانەوە ئامادەبووانى بەرنامەکە دەستدەکەنە پێکەنین.