ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 880 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، هەروەها دوو هەزار و 660 توشبووش چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئامارەکەى وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ئەمڕۆ شەممە (7ی تشرینی دووەمی 2020)، ژمارەى مردن بە پەتاکە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بە تەواوی دابەزیوە و تەنها 18 حاڵەتن، بەڵام هێشتا ئامارەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەرزە و 21 حاڵەت تۆمار کراون، واتە بەڕێژەی 53%ی کۆی گشتیی مردن.
بە کۆی گشتی، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 39 کەس گیانیان لەدەستداوە.