گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’حکومەت وەڵامى پەرلەمانى نەداوەتەوە’’

دوا زانیارى لەبارەى لێکۆڵینەوەکان لەسەر تەقاندنەوەى بۆری نەوت

2020.11.07 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیارى لەبارەى لێکۆڵینەوەکان لەسەر تەقاندنەوەى بۆری نەوت

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى لیژنەى وزە و سەرچاوە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هێشتا چاوەڕوانى حکومەتن لەبارەى وردەکاریی لێکۆڵینەوەکان لەسەر تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتەکە و لایەنى بەرپرس لە هێرشەکە هێشتا دیارینەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتى هەرێم دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى هەناردەکردنى نەوتى راگەیاند، دواى 10 رۆژ لە وەستانى بەهۆى تەقینەوەى بۆرى نەوتەوە.

 

گولیزار رەشید، جێگرى سەرۆکى لیژنەى وزە و سەرچاوە سروشتییەکان (7ى تشرینى دووەمى 2020)  بە ناس کوردى راگەیاند، "هێشتا حکومەت وەڵامى نەداوینەتەوە لەبارەى وردەکاریی لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە".

 

وتیشى، "تۆمەتەکان ڕوو لە پەکەکەیە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان لایەنى بەرپرسیان لەو هێرشە دەستنیشاننەکردووە و ئەوە نەسەلمێنراوە".

 

گولیزار رەشید ئاماژەى بەوەشکرد، دیار نییە تێچووى چاککردنەوەى بۆرییەکە لەئەستۆى هەرێم بووە یان تورکیا، کە رۆژانە زیانى 10 ملیۆن دۆلارى بە هەرێم گەیاندووە.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەست بە هەناردکردنی نەوتی خۆی کرد بە هەمان توانای پێشتر.  

  

جوتیار عادل لە تویتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی تشرینی دووەمی 2020) هەواڵەکەى بڵاوکردووەتەوە.  

  

پێشتر حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2020، بۆری نەوتی هەرێم تەقێندراوەتەوە و هەناردەی نەوتی هەرێم وەستاوە.  

  

هەروەها هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاندبوو، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر بۆرییەکى نەوت گوێزەرەوە لە شارى مێردین و بۆرییەکە بەتەواوى لەناو چووە.