گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى پەرلەمان

پەرلەمانى عێراق دەستى بە تاوتوێکردنى یاساى قەرزى موچە کرد

2020.11.07 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق دەستى بە تاوتوێکردنى یاساى قەرزى موچە کرد

ناس کورد-

کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دەستیپێکرد و پڕۆژە یاساى قەرزى موچە تاوتوێدەکرێت، کە حکومەت داواى پەسەندکردنى دەدات بۆ گرەنتیکردنى موچەى فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق (7ى تشرینى دووەمى 2020) رایگەیاند، کۆبوونەوەى پەرلەمان بە سەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى دەستیپێکردووە، بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژە یاساى قەرزى موچە.

 

هاوکات پەیامنێرى ناس رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا 170 پەرلەمانتار بەشدارن، ئامادەن بۆ تەواوکردنى گفتوگۆکان لەبارەى پڕۆژەکەوە.

 

 لەلایەکى دیکەوە، چاوەڕواندەکرێت کۆبوونەوەکە مشتومڕ بەخۆوە ببینێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان پەیوەست بە جموجۆڵى لەکارخستنى حەلبوسى.

 

پێشتر ماجدە تەمیمى ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (6ى تشرینى دووەمى 2020) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقیە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، پرسى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران کێشەى بۆ هاوڵاتیان و حکومەت و پەرلەمانیش دروستکردووە چونکە پەیوەندى بەقووتى خەڵکیەوە هەیە.  



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لیژنەکەیان کاتێک پڕۆژە یاسایى قەرزەکانى بەدەستگەیشت داواى لیستى نوێى موچە و خەرجیەکانى لە حکومەت کرد بەڵام حکومەت لیستى شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵى ڕەوانە کرد و پێویست بوو لیستەکە بۆ نۆ مانگى ئەم ساڵ بێت.  



تەمیمى دەڵێت، حکومەت داواى قەرزى کردووە بۆ چوار مانگ و لیژنەکەیان هیچ لیست و زانیارییەکیان لەسەر کۆى خەرجیەکان نیە تابزانن ئەو قەرزە چ شوێنێک دەگرێتەوە، دەبێت زانیارییەکان لەو بارەیەوە بدرێتە لیژنەکەیان چونکە حکومەت داواى 41 تریلیۆن قەرزى کردووە بۆیە دەبێت لیستى خەرجى و موچەى چوار مانگ بزانرێت.  

  

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى دەشپرسێت، ئەگەر حکومەت پێویستى بەپارە نییە ئیدى بۆچى پڕۆژە یاسای قەرزەکانى ڕەوانەى لیژنەى دارایى کردووە؟  

  

جەختى لەسەرئەوەش کردووەتەوە، لیژنەکەیان بەربەست دروست ناکات بەڵام دەیەوێت زانیارییە دروستەکان لەسەر ئەو پرسە بزانێت.