گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک زانیارى دڵخۆشکەری لایە

کێ دەڵێت دووبارە توشبوونەوە بە کۆرۆنا خراپە؟

2020.11.07 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
کێ دەڵێت دووبارە توشبوونەوە بە کۆرۆنا خراپە؟

ناس کورد-

توێژینەوەیەکى ئەمەریکی ئاشکرای کردووە، ئەو توشبووانەى کە پەتاى کۆرۆنا تێدەپەڕێنن بەهۆى ئامادەیی کۆئەندامى بەرگریی لاشە و ناسینەوەى ڤایرۆسەکەوە بەرگریەکى بەهێز و کاریگەر لەدژى ڤایرۆسەکە پەیدا دەکەن گەر هاتوو بۆ جارى دووەم دووچارى ئەو پەتاییە ببنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى توێژینەوەیەکی پزیشکى کە لەلایەن چەند توێژەرێکە بوارەکەوە لەزانکۆى ڕۆکلڤەرى ئەمەریکى ئامادەییان کردووە دەڵێن، دواى چاکبوونەوە لە پەتاى کۆرۆنا سیستەمى کۆئەندامى بەرگریی لاشەى مرۆڤ واى لێ دێت بەتەنها ڤایرۆسەکە ناناسێتەوە، بەڵکو جۆرێک لە دژەتەنەکان لە لاشەدا پەرە پێدەدات.

 

ناوەڕۆکى توێژینەوەکە لەلایەن ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانیەوە بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە توێژەران (7ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، دواى چاکبوونەوە لە پەتاکە، کۆئەندامى بەرگریی لاشە بۆ هێرشێکى خێرا و بەهێزتر بۆ سەر هەر جۆرە ڤایرۆسێکى نوێ خۆى ئامادە دەکات.

 

لاى خۆشیەوە مایکڵ نۆسینزویگ یەکێک لە توێژەرانى توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوە دەرکەوتووە کە کەسانێک دەتوانن بەخێراى تەنە دژ و بەرگرى لەدژى پەتاکە دروستبکەن بەوەش سیستمى بەرگریان بتوانێت بۆ چەندین ساڵ بەرگرى لەدژى ڤایرۆسەکە و ڤایرۆسى تر پەیدا بکات.

 

باس لەوەش کراوە، خانەى لیمفەکانى بەدواى خانە توشبووەکاندا دەگەڕێت و وێرانیان دەکات ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ قەڵاچۆکردنى ڤاپرۆسەکە و ڕێگرى لەتەشەنەسەندنى، بەڵام خانەى خڕۆکە سپییەکانى ناو خوێن ( B-Lymphozyt ) هەوڵى دروستکردنى تەنە دژەکان لەخوێن دا بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە دەدات.

 

توێژینەوەکە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دواى کۆتایهاتنى پەتاکە، ئیدى کۆئەندامى بەرگریی لاشەى مرۆڤیش لە بەرەنگاربوونەوە ڕادەوەستێت، بەڵام لەلایەن خانەى لیمفەکان و خڕۆکە سپییەکانى ناو خوێن و زانیارى لەسەر ڤایرۆسەکە کۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەى جارێکى تر بناسرێتەوە.