ناس کورد-
پۆلیسى گەرمیان گیانلەدەستدانى شوانێکى لە سنورى ناحیەى باوەنور راگەیاند، بەهۆى بەرکەوتنى هەورە بروسکەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى جەمال قەدورى (7ى تشرینى دووەمى 2020) لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سۆفی ڕەحیم سەر بەناحیەی باوەنور هاوڵاتیەک بەناوی (بەرهەم حەسەن ئەحەمەد) لەدایکبووی 1994 رەوانەى بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کراوە کە بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە بریندارببوو.
وتیشى، "ئەو هاوڵاتییە دوای دوو کاتژمێر بەهۆی کاریگەریی حاڵەتەکە لەسەری گیانی لەدەستدا".
عەلى جەمال باسى لەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاری، بەرهەم شوانی مەڕو ماڵات بوەو دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ مەڕەکانی دەرکردووە هەورە بروسکە لێیداوە.