گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە کوردیش بڵاویکردەوە

تویتێکى توڕە لە کازمییەوە لەبارەى ’’شکاندنى فەرمان’’

2020.11.07 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێکى توڕە لە کازمییەوە لەبارەى ’’شکاندنى فەرمان’’

ناس کورد-
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، دەوڵەت کارئاسانى ناکات بۆ هیچ ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکان کە فەرمانى تەقەنەکردن لە خۆپیشاندەران بشکێنێت، وەک ئەوەى لەبەسرە روویدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى (7ی تشرینی دووەمی 2020) لە تویتێکدا کە ناس کورد دیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، دام و دەزگا ئەمنییەکان جدین لە رێگەنەدان بەهەندێ کەس کە وێنەیان بشێوێنێت.

me_ga.php?id=1483

وتیشى "تۆمەتبارى کوشتنى عومەر فازڵ دەستگیرکراوە و سزایەکى دادپەروەر دەدرێت، متمانەمان بە هێزە ئەمنییەکان و سوپا پاڵەوانەکەمان هەیە و پێکەوە ئاڵنگارییەکان تێدەپەڕێنین".



ئێوارەی هەینی خۆپیشاندەرێک لەشاری بەسڕە کوژرا و دواتر وێنەی ناسنامە و شتەکانی گیرفانی بڵاوکراوەتەوە کە تەنها 22 هەزار دیناری عێراقی پێبووە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.



سەرچاوە ناوخۆییەکانی بەسڕە، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) بلاویانکردەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزێکی چەکدار و بەهۆیەوە گەنجێک بەناوی عومەر فازڵ کوژراوە و دەیانی دیکەش برینداربوون."



وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە لەبارەی ڕووداوەکەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دیاریکردن و سزادانی کەسانی کەمتەرخەم.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی ناسنامە و ئەو شتانەی لە گیرفانی گەنجە کوژراوەکەدا بووە بڵاوکراوەتەوە و تەنها 22 هەزار دیناری عێراقی پێبووە لەگەڵ کلێنسێك و مۆبایلێکدا، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە.