گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کوڕی خەڵک بەکوشت نەدەین’’

هێزەکانى یەکێتى هەڵوێستى خۆیان لەسەر شەڕى پەکەکە ئاشکرا دەکەن

2020.11.07 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
هێزەکانى یەکێتى هەڵوێستى خۆیان لەسەر شەڕى پەکەکە ئاشکرا دەکەن

ناس کورد-

فەرماندەى گشتى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێکى سیاسى بۆ شەڕى دژى پەکەکە لەئارادا نییە و گەر بڕیارێکى لەو شێوەیەش بدرێت ئەو شەڕە ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا چاوەڕەش، فەرماندەى گشتى هێزەکانى حەفتاى سەر بە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان (7ی تشرینی دووەمی 2020) تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند، "تا ئێستا هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نییە، پێشتریش وتوومە من بەشدارى لەهیچ شەڕێکى ناوخۆدا ناکەم کە لەلایەن پەرلەمانى کوردستان و مام جەلال و مەسعود بارزانیەوە تەحریم کرابێت".

 

وتیشى، "ئێمە بەشێوەیەک سیاسەت دەکەین کە کوڕى خەڵکى بەکوشت نەدەین و رێگەى گفتوگۆ بۆ چارەسەر کردنى کێشەکان بگیردرێتە بەر".

 

فەرماندەى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى کە ئەندامى سەرکردایەتى ئەو حزبەشە بۆ ناس کورد جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، گەرچى هەر بڕیارێک بدرێتسیاسیەکان دەیدەن "بەڵام گەر بڕیارێکى لەو شێوەیەش بدرێت ئەوا من بەشدارى هیچ شەڕێکى لەو جۆرە ناکەم".

 

مستەفا چاوەڕەش باسى لەوەشکرد، هەموولایەک دژى شەڕى براکوژییە، شەقام دژى شەڕى براکوژییە، "دەبێت ئێمەش شەڕى براکوژى نەکەین و لایەنى سێیەمیش کە پەکەکەیە پێویستە بۆ ئەو مەبەستە ڕەچاوى بارودۆخى هەرێم بکات".


هەفتەى رابردوو گرژییەکانى پارتى و پەکەکە گەیشتە لوتکە و پێکدادانى لێکەوتەوە لەنێوان هێزێکى پێشمەرگە و گەریلا، کە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک کوژرا و دوانى دیکەش برینداربوون.

 

لەدواى ئەو رووداوەوە چەندین بانگەواز ئاڕاستەى هەروولا کراوە بۆ دورکەوتنەوە لەشەڕ و چارەسەرکردنى کێشەکانیان بە گفتوگۆ.