گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوتابیان چی بکەن؟

وەزارەتی پەروەردە ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى ’’ڕاگرتنی خوێندنی ئەلیکترۆنی’’

2020.11.07 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى ’’ڕاگرتنی خوێندنی ئەلیکترۆنی’’

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێم جەختی کردەوە کە خوێندنی ئەلیکترۆنی ڕانەگیراوە و قوتابیان دەبێت ڕۆژانە تەماشای وانەکان بکەن بە شێوەیەکی ئۆنلاین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسی خوێندنگای ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی پەروەردە (7ی تشرینی دووەمی 2020) دەنگۆی ڕاگرتنی خوێندنی ئۆنلاینی ڕەتکردەوە و دەڵێت، ڕێژەی بەشداریی و ئامادەیی قوتابیان زۆر باشە.

لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا، هەموو قوتابی و مامۆستایەک کۆدی خۆی هەیە بۆئەوەى داغڵی سیستمەکە ببن، دەتوانرێت لە سیستمەکەدا گەڕان ئەنجام بدرێت و نامەی تێکست یان دەنگی بۆ مامۆستاکانیش بنێردرێت.

 

ئەوەی سیستمەکەى ئاسانکردووە ئەوەیە دەتوانرێت بە مۆبایل و ئایپاد و لاپتۆپ و کۆمپیوتەر کاریش بکرێتەوە. 

 

جیاواز لەوەش، لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکان پەخش دەکرێت، هەروەها لە سۆشیاڵ میدیاش بڵاودەکرێنەوە.