گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلی حەمە ساڵح زانیاری ئاشکرا دەکات

کێ 250 ملیۆن دۆلارەکەی لە ڕوسنفەت وەرگرت؟

2020.11.07 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
کێ 250 ملیۆن دۆلارەکەی لە ڕوسنفەت وەرگرت؟

ناس کورد-

عەلی حەمە ساڵح وردەکاری بەدواداچوونەکەى لەبارەى دۆسیەی پێدانی 250 ملیۆن دۆلارەکەى کۆمپانیای ڕوسنەفی ڕوسی بە ڕاوێژکارێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "کۆمپانیاکە بۆ دەستکەوتنی بۆری نەوتیی هەرێم ئەو کارەى کردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکی فەیسبوکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی تشرینی دووەمی 2020) زانیاری لەبارەى دۆسیەی پێدانی 250 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای روسنەفی ڕوسی بە ڕاوێژکارێک ئاشکرا دەکات لەپێناو گەرەنتیکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 

عەلی حەمە ساڵح دەنوسێت، لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ "باسمان لەوە کرد ڕوسنەفت بۆ کارکردن لە کوردستان 250 ملیۆن دۆلاری داوە بە کەسێک، ئەو کاتە حکومەت داوای زانیاری کرد، لە ڕۆژی 2ی حوزەیران دۆسیەی 250 ملیۆن دۆلاری ڕوسنەفت و چارەنووسی دوو ملیار دۆلاری پارەی نەوت کە بۆ پرۆژە تەرخانکرابوو و پرۆژەکانیش جێبەجێنەکرا؛ دام بە داواکاری گشتی."

 

دەشڵێت، پاش بەدواداچون داواکاری گشتی ڕایگەیاند: نوسراویان کردوە بۆ ئامادەبون و ڕونکردنەوە لە ھەریەک لە د.ئاشتی و مورتەزا لاخانی( بازرگانێکی پاکستانیەو چەندین ساڵە نەوتی کوردستان دەفرۆشێت و نێوەندگیری دەکات)."

لە بەیاننامە دارییەكانی لقی سەنگافورەى كۆمپانیاى روسنەفت كە تایبەت بە هەرێمى كوردستان دروستیكردووە، كۆمپانیاى ڕوسنەفف 250 ملیۆن دۆلار دەداتە راوێژكارێكى دەرەكى تاوەكو دڵنیا بێتەوە لەبەدەستهێنانی رێككەوتنە نەوتییەكانی لە هەرێمى كوردستان، "ئەم بڕە پارە زۆرەیە، بەهیچ شێوەیەك هی راوێژكارى نییە، بەڵكو هی ئاسانكاریە بۆ كاركردن لە كوردستان، بەمەش ڕوسنەفت قازانجێكى زۆر نائاسایی دەكات لە كوردستان بۆیە ئەم پارەیە دەدات!!"

 

كێ ئەم پارەى وەرگرتووە؟

عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای ردووە، "پێش ئەم دۆسیەى روسنەفت، چەند دۆسیەیەكى دیكەى هاوشێوەیە هەیە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حكومەتێ هەرێم، لە ڕێگاى مورتەزا لاخانی نەوتێكى زۆرى ساڵانی ئایندەى هەرێمى كوردستانی بەپارەی پێشوەخت فرۆشتوە بە داشکاندنێکی زۆر!! بە چەند كۆمپانیایەك لەوانە: كۆمپانیاكانی : ڤیتۆڵ وگلینكۆر، ڕێژەیەكى ئەم پارەش بۆ مۆرتەزا بوو، ئەم مامەڵەش لە ڕێگاى كۆمپانیاكەی بوە بەناوی ‏ Oil and gas management services group."


"بەپێی راپۆرتێكى ساڵی 2015ى فاینانشاڵ تایمز: لە مانگی ئایاری 2014ەوە كە هەرێمى كوردستان بەشێوەى سەربەخۆ نەوتی فرۆشت، لە دەرەوەى كەناڵە فەرمییەكان و لەلایەن تۆِرێكى بازرگانی نادیارەوە سەدان ملیۆن بەرمیل نەوت بەشێوەى پێشەكى فرۆشراوە و لە نێو ئەوكەسانەدا مورتەزا لاخانی هەیە!!


"بەپێی راپۆرتەکەی فاینانشاڵ تایمز، مورتەزا لاخانی رێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد بۆ بەڕێوبردنی كاروبارە لۆجستییەكانی، كەخشتەى باركردنی. نەوتی ھەرێم و پەیوەندی کردن بە خاوەن کەشتییەکان و کۆمپانیاکانی بازرگانی نەوت."


جەختی کردووەتەوە کە "پێدانی ئەم پارە لە لایەن ڕوسنەفتەوە ، بۆ دەستکەوتنی بۆری نەوتی کوردستان و چەند کێڵگەیەکی نەوتی بوو".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ڕۆژی 2ی حوزەیرانی 2017 بە ئامادەبوونی سەرۆكى حكومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرى سەرۆكى حكومەتی هەرێم و وەزیرىسامانە سروشتییەكان، لە شارى سان بترسبورگی روسیا، رێككەوتنێك لە نێوان بەڕێوبەرى جێبەجێكارى کۆمپانیی روسنەفت و وەزیرى سامانە سروشتییەكان واژوكرا،  لە سێ بوارد روسنەفت رێككەوتنی لەگەڵ هەرێمى كوردستان کرد، كڕیینی نەوت بەپارەى پێشوەخت بە نرخی کەمتر، راكێشانی بۆری غاز و کڕینی 60%ی بۆری نەوت، وەبەرهێنان لە پێنج كێلگەى نەوتی هەرێم!!"

 

ئێستا چی؟
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، حکومەتی هەرێم و داواكارى گشتی بەفەرمى دەتوانێت داواى ناوى ئەوكەسە لەكۆمپانیاى روسنەفت بكات، بۆ سەرجەم مامەڵە هاوشێوەكانیش دەتواندرێ لێکۆڵینەوەی وردبکرێ! بۆ یەک دۆسیە 250 ملیۆن دۆلار وەرگیرابێت! دەبێت بۆ دەیان دۆسیە چی کراوە؟