گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’كتومت حزبوڵڵای لوبنان’’

ڕاپۆرتێك پاڵنەرەكانی ڕاگەیاندنی ’’عەهدوڵڵا’’ لە عێراق دەخاتەڕوو

2020.11.07 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك پاڵنەرەكانی ڕاگەیاندنی  ’’عەهدوڵڵا’’ لە عێراق دەخاتەڕوو

ناس کورد-

راپۆرتێكی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن ئاماژە بەوە دەكات، خواستی زۆركردنی بژاردە ئێرانییەكان لە عێراق لە پشت راگەیاندنی بزوتنەوەیەكی نوێیە بەناوی عەهدوڵڵا كە گوتارەكەی كتومت هاوشێوەی حیزبوڵڵای لوبنانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتەكە كە ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاوبووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، پاش تەڵخبوونی هێزە شیعە حوكمڕانەكانی ئێستا و لەپاش پەرەسەندنی توڕەیی گەنجە خۆپیشاندەرەكانی شیعە، ئێران لە هەوڵی زۆركردن و جۆراوجۆركردنی بژاردەكانییەتی لە عێراق لە رێگەی دروستكردنی گروپ و كۆمەڵی نوێوە كە دواترینیان بزوتنەوەی عەهدوڵڵایە.


عەهدوڵڵا لەماوەی رابردوودا بەناونیشانێكی نوێ و پێكهاتەی "رۆڵەكانی خامنەیی" و "رۆڵەكانی هێڵی خومەینی" لە بەغدا لەسەروبەندی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق راگەیەنرا و سەرۆكایەتییەكەشی سپێردرا لە پیاوێكی ئاینی نیشتەجێی كازمیە بەناوی هاشم حەیدەری.


لە راگەیاندنەكەیدا حەیدەری جەختی لەوەكردەوە ئیسلامی محەمەدی پەیوەست نییە بە سنورێك و دەوڵەتێكەوە، خومەینیش زیندووكەرەوەی ئیسلامە لەم سەردەمەدا.


هەروەها جەختی كردەوە ئەوان بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق ناكەن، بەڵام هانی جەماوەرەكەیان دەدەن خەڵكانی پاك هەڵبژێرن.