ناس کورد-
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند، هەندێک "دەنگۆ و قسەى بێبنەما لەبارەى شەعبان شەعبان چاڵی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکى حکومەت بڵاوکراونەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییە و ناوبراو لە مۆڵەتدایە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاودەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە . بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی .
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/11/7