گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجیان هەیە بۆ دابینکردنی پارەى موچە

پەرلەمان مەرجى خۆى بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەست بە موچە ئاشکرا دەکات

2020.11.07 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان مەرجى خۆى بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەست بە موچە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستى لیژنەکەیان لەسەر پڕۆژەى قەرز بەندە بە ناردنى لیستى موچە و خەرجییەکان لەلایەن حکومەتەوە و لەگەڵ گەیشتنى ئەو زانیارانەدا خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەکە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقیە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ماجدە تەمیمى ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (6ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، پرسى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران کێشەى بۆ هاوڵاتیان و حکومەت و پەرلەمانیش دروستکردووە چونکە پەیوەندى بەقووتى خەڵکیەوە هەیە.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لیژنەکەیان کاتێک پڕۆژە یاسایى قەرزەکانى بەدەستگەیشت داواى لیستى نوێى موچە و خەرجیەکانى لە حکومەت کرد بەڵام حکومەت لیستى شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵى ڕەوانە کرد و پێویست بوو لیستەکە بۆ نۆ مانگى ئەم ساڵ بێت.



تەمیمى دەڵێت، حکومەت داواى قەرزى کردووە بۆ چوار مانگ و لیژنەکەیان هیچ لیست و زانیارییەکیان لەسەر کۆى خەرجیەکان نیە تابزانن ئەو قەرزە چ شوێنێک دەگرێتەوە، دەبێت زانیارییەکان لەو بارەیەوە بدرێتە لیژنەکەیان چونکە حکومەت داواى 41 تریلیۆن قەرزى کردووە بۆیە دەبێت لیستى خەرجى و موچەى چوار مانگ بزانرێت.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى دەشپرسێت، ئەگەر حکومەت پێویستى بەپارە نییە ئیدى بۆچى پڕۆژە یاسای قەرزەکانى ڕەوانەى لیژنەى دارایى کردووە؟

 

جەختى لەسەرئەوەش کردووەتەوە، لیژنەکەیان بەربەست دروست ناکات بەڵام دەیەوێت زانیارییە دروستەکان لەسەر ئەو پرسە بزانێت.