گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیجلە وشک ناکات

عێراق و تورکیا لەسەر دیجلە ڕێکدەکەون

2020.11.07 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و تورکیا لەسەر دیجلە ڕێکدەکەون

ناس کورد-

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە پرۆتۆکۆڵێک لەگەڵ تورکیا واژۆ دەکات بۆ بەڕێوەبردنى ڕوبارى دیجلە کە پشکى مانگانەى عێراق لەو ڕوبارە گەرەنتی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى رازى، وتەبێژى فەرمى وەزارەتەکە بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاندووە (7ی تشرینى دووەمى 2020)، دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ بەتایبەتى تورکیا پێشکەوتنى گەورەى بەخۆوە بینیوە، دواى ئەوەى سەرۆک وەزیران، وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى راسپاردووە دانوستان لەگەڵ لایەنى تورکى بکەن.


وتیشى، "لەگەڵ تورکیا لەسەر بەندەکانى پرۆتۆکۆڵى تایبەت بە بەڕێوەبردنى ڕوبارى دیجلە بە هاوبەشى لەنێوان هەردوو وڵات رێککەوتووین و بەمنزیکانە واژۆدەکرێت".


کێشەى ئاو لە نێوان عێراق و تورکیا ساڵانێکى درێژە بە هەڵواسراوى ماوەتەوە، بەغدا بەردەوام ئەنقەرە تۆمەتباردەکات بە کەمکردنەوە و وشککردنى سەرچاوە ئاوییەکانى دیجلە لەرێگەى دروستکردنى بەنداوەوە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان.