گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

سوپای عێراق ’’دواخستنى’’ گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک ڕادەگەیەنێت

2020.11.07 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای عێراق ’’دواخستنى’’ گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێم رێککەوتوون لەسەر دواخستنى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ سەربازگەى کەى وەنى کەرکوک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لەبارەى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ سەربازگەى کەى وەنى کەرکوک بە ناس کوردى (4ى تشرینى دووەمى 2020) ڕاگەیاند، "کێشەیەک نییە بۆ گەڕانەوەى پیشمەرگە بۆ ئەو بنکە سەربازییە".

 

وتیشى، "بەڵام هەردوولامان ڕێککەوتووین ئەو هەنگاو جارێ دوابخەین و لە پێگەیەکی تر هێزەکانی پێشمەرگە جێگیر بکرێن".

 

هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و سوپاى عێراق (13 تشرينى یەکەمى 2020) لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن، بەمەبەستى هەماهەنگى هاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان. کە یەکەمیانیان دەستبەکاربوونى سەنتەرەکانى هەماهەنگى ئەمنى هاوبەشى نێوان هەولێر و بەغدایە.



خاڵى دووەمى ڕێککەوتنەکە تاییەتە بە پێکهێنانى لیژنەى ئەمنى و سەربازى مەیدانى هاوبەش بۆ هەڵسەنگاندنى ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بەپێی کەرت و میحوەرەکان، دانانى نەخشە ڕێگا لەو بارەیەوە.



هەروەها لەخاڵى سێیەمى ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، دەستدەکرێت بە کارى ئەمنى و سەربازى لە کەرتى دیالە بۆ دروستکردنى سەنتەرى هەماهەنگى هاوبەش و رێککەوتن لەسەر میکانیزمى کارکردنى خاڵەکانى پشکنین و ئەنجامدانى پڕۆسەى سەربازى و ئەمنى هاوبەش دژى تیرۆر.