گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسی هەیە لە کاردانەوەی ترەمپ

بەرپرسانی کۆشکی سپی خۆیان لە پشتگیری ترەمپ دەدزنەوە

2020.11.07 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسانی کۆشکی سپی خۆیان لە پشتگیری ترەمپ دەدزنەوە

ناس کورد-

ئاژانسی هەواڵیی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ بەرەبەرە دەکشێنەوە لە پشتیوانی ناوبراو، ئەوەش بۆ خۆشاردنەوەیە لە دەرکەوتن بەتایبەت دوای ئەوەى ئەنجامی ویلایەتەکانی پنسلڤانیا و جۆرجیا خەریکە بەلای بایدندا دەشکێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاوێژکارێکی پێشووی سەرۆکایەتی بە سی ئێن ئێنی (7ی تشرینی دووەمی 2020) وتووە، "هەموو شتێک کۆتایی هاتووە" بەڵام ترس هەیە لە کاردانەوەى ترەمپ لە ئەگەری دۆڕاندنی.

 

کاتێک لێیان پرسیوە کە ترەمپ چی دەکات دوای ئەوەی دەدۆڕێت، ئەو ڕاوێژکارە وتوویەتی "خوا خۆی دەزانێت."

 

ڕاوێژکارەکە دەشڵێت، هەندێک گومانیان لە بانگەشەکانی ترەمپ و نزیکەکانی هەیە لەوەى لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، ئەوەش لەوانەیە سەرۆک ببات بۆ ئەنجامدانی سەرپێچی یاسایی.

 

باسی لەوەشکردووە، "سەرۆک بۆی هەیە تانە لە ئەنجامەکان بدات بەڵام بە ڕێگایەکی دروست."

 

دوێنێ هەینی (6ی تشرینی دووەمی 2020)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا داوای لە جۆبایدنی ڕکابەری کرد کە بانگەشەی سەرکەوتن نەکات لە هەڵبژاردنەکاندا.

 

لە تویتەکەیدا ترەمپ وتی، "پێویستە بایدن بانگەشەی سەرکەوتن نەکات لە هەڵبژاردنەکاندا، منیش دەتوانم بانگەشەی ئەوە بکەم، ڕێکارە یاساییەکان دەستیان پێ کردووە."

 

ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا ژماردنی دەنگەکان لە پێنج ویلایەتی ئەمریکا کە یەکلاکەرەوەن بەردەوامن کە ئەوانیش ئاریزۆنا، جۆرجیا، کارۆلینای باکور، نیڤادا و پنسلڤانیایە.

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە چوار ویلایەتدا ترەمپ لە پێشەوەیە، لەئێستادا بایدن 253 کورسی بەدەستهێناوە لەکاتێکدا ترپەم 213 کورسی هەیە، هەر ڕکابەرێک کورسییەکانی بگاتە 270، ئەوە براوە دەبێت.