ناس کورد-
ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى لیستى ئامارى توشبووان و چاکبووەکانى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و عێراق لەو لیستەدا ڕێزبەندى دووەمى گرتووە لەتۆمار کردنى حاڵەتەکانى مردن بەهۆى کۆرۆناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى لەنوێترین لیستى ئامارەکانیدا کە کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە (6ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لەدوای ئێران، عێراق دووەمین وڵاتە لەناو وڵاتانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستتدا کە ژمارەى مردووان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گەیشتووەتە 11 هەزار و 244 حاڵەتى مردن.
بەپێى ئامارەکەى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى، ژمارەى ئەوانەى لەپەتاى کۆرۆنا لەعێراقدا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 423 هەزار و 266 کەس.