گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جموجۆڵەکان بۆ وەرگرتنەوەى متمانە لە حەلبوسى دەستیپێکرد

2020.11.06 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
جموجۆڵەکان بۆ وەرگرتنەوەى متمانە لە حەلبوسى دەستیپێکرد

ناس کورد-

بەرەى نوێی سوننەکانى عێراق جموجۆڵەکانیان بۆ کۆکردنەوەى واژۆ بەمەبەستى وەرگرتنەوەى متمانە لە محەمەد حەلبوسى دەستپێکرد و وتەبێژى ئەو بەرەیەش دەڵێت، ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى بۆ ئاژانسە عێراقییەکان کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، محمەد خالیدى، وتەبێژى بەرەى عێراقى کە لەچەند هەفتەى ڕابردوودا پێکهات لەلایەنە سوننەکان (6ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، بەرەکەیان لەماڵى قاسم فەهداوى، پەرلەمانتارى بەرەکە کۆبونەتەوە و تاوتوێی چەند دۆسییەیەکى گرنگیان کردووە کە ئامانجى بەرەکەیانە لەوانە پەیڕەوى ناوخۆ و کۆکردنەوەى واژۆ بۆ لەسەر کارلابردنى سەرۆکى پەرلەمان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەرەکەیان لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون واژۆى 110 پەرلەمانتار کۆبکەنەوە وەکو سەرەتایەک بۆ ئەوەى پێشکەشى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى بکەن بەمەبەستى داواکارى لێسەندنەوەى متمانە لە محەمەد حەلبوسى لەپۆستى سەرۆکى پەرلەمان.

 

مانگى ڕابردوو بەرەیەکى نوێى سیاسى سوننەکان بەسەرۆکایەتى ئوسامە نوجەیفى ڕاگەیەنرا کەپێکهاتووە لەژمارەیەک سەرکردەى سیاسى سوننەکان و نزیکەى 35 پەرلەمانتارى ئەو پێکهاتەیە و یەکێک لەئامانجە ڕاگەیەنراوەکانی وەرگرتنەوەى متمانەیە لەسەرۆکى ئێستاى پەرلەمان کە ئەو پۆستە بەرکەوتەى سوننەکانى عێراقە.