گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ بارانبارین گردێکی داڕماند

بەوێنە؛ لە هەولێر باران بارین گردێکی داڕماند و ڕێگای قەندیلی داخست

2020.11.06 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە هەولێر باران بارین گردێکی داڕماند و ڕێگای قەندیلی داخست

ناس کورد-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارین رێگای سەرەکی شەقڵاوە و قەندیل لە نزیک باسرمە بەهۆی داڕمانی گردێک هاتووچۆ تێیدا ئەستەم بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی باران ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکی شەقلاوە - قەندیل لەنزیک باسرمە لەسایدی چون بۆ شەقلاوە گردێک دارماوە و هەندێک بەرد کەوتۆتەسەر شەقامەکە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " بەهۆیەوە شەقامەکە بەر تەسک بووەتەوە، بۆیە داواتان لێدەکەین کەلەکاتی گەیشتنتان بەو شوێنە خێراییەکەتان کەم بکەنەوە بەپێی ئاماژەکانی برایانتان لە هاتووچۆ رێبکەن."