گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەندی پارە پێبووە

کوژرانی خۆپیشداندەرێک لە بەسڕە و بڵاوکردنەوەی جزدانەکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هەژاند

2020.11.06 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
کوژرانی خۆپیشداندەرێک لە بەسڕە و بڵاوکردنەوەی جزدانەکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هەژاند

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندەرێک لەشاری بەسڕە کوژرا و دواتر وێنەی ناسنامە و شتەکانی گیرفانی بڵاوکراوەتەوە کە تەنها 22 هەزار دیناری عێراقی پێبووە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە ناوخۆییەکانی بەسڕە، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) بلاویانکردەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزێکی چەکدار و بەهۆیەوە گەنجێک بەناوی عومەر فازڵ کوژراوە و دەیانی دیکەش برینداربوون."

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە لەبارەی ڕووداوەکەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دیاریکردن و سزادانی کەسانی کەمتەرخەم.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی ناسنامە و ئەو شتانەی لە گیرفانی گەنجە کوژراوەکەدا بووە بڵاوکراوەتەوە و تەنها 22 هەزار دیناری عێراقی پێبووە لەگەڵ کلێنسێك و مۆبایلێکدا، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە.