ناس کورد-
وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە نزیکبوونەتەوە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان و ڕۆژانە 23 کاتژمێر و 30 خولەک کارەبای نیشتیمانیان بە هاووڵاتیان داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە: "لە مانگی 10 دا رۆژانە 21 کاتژمێر و 40 خولەک کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاووڵاتیان."
ئاماژەی بەوەشكڕدووە: "لە سەرەتای مانگی 11دا 23 کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی دراوە بە ھاونیشتمانیان.
ساڵانە لەسەرەتای وەرزی پایزدا بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات و دواتر لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمی لە زستاندا کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەبنەوە، بەڵام وەزیری کارەبا لەوبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.