گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکییەکان پارەیەکی خەیاڵى لە یاریە ڤیدیۆییەکاندا خەرجدەکەن

2019.05.10 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکییەکان پارەیەکی خەیاڵى لە یاریە ڤیدیۆییەکاندا خەرجدەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- توێژینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کردووە، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو ئەمریکییەکان ڕێژەى خەرجکردنى پارەیان لە یارییە ڤیدیۆیی و ئەلیکترۆنییەکان بەڕێژەى 20% بەرز بۆتەوە، ئاماژە بەوشکراوە، ناوەندی تەمەنی ئەوکەسانەی لە ئەمریکا سەرقاڵی ئەو یارییانەن 33 ساڵە. . توێژینەوەی ساڵانەی "کۆمەڵەی پڕۆگرامە تەرفیهییەکان" ئاشکراى کردووە، زۆربەی خێزانە ئەمریکییەکان بیر لەوە دەکەنەوە، چۆن چاودێری منداڵەکانیان بکەن؟ کە زۆر حەز بە یارییە فیدیۆییەکان دەکەن. . ئەو توێژینەوەیە ئاماژەى بەوشکردووە، نزیکەى 65%ی گەنجانى ئەمریکا کە نزیکەى 164 ملیۆن کەسن، سەرقاڵی یارییە ڤیدیۆییەکانن، هەروەها 60%ى هەوادارانی یارییەکان بە موبایلە زیرەکانیان یاری دەکەن. . بە گوێرەى توێژینەوەکەى کۆمەڵەى پرۆگرامە تەرفیهێکان بڕى پارەى خەرجکراو لەلایەن ئەو کەسانەى لە ئەمریکا سەرقاڵى یارییەکانن زۆر زیادیکردووە، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، کە 37 ملیار دۆلار بووە، 20% زیادیکردووە، هەروەها بەراورد بە ساڵى 2015 ڕێژەى پارەى خەرجکراو بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان 85% زیادیکردووە. . ساڵى 2017 ڕێژەى خەرجکردنى پارە بۆ یارییە ڤیدیۆیی و ئەلیکترۆنییەکان لە ئەمریکا بریتی بوو لە 30 ملیار دۆلار، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵى 2018 بەرزبۆتەوە بۆ نزیکەى 37 ملیار دۆلار، بۆ ئەمساڵیش ئەو ڕێژەیە 20% بەرز بۆتەوە. . .