گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بۆچی؟

’’زۆر ئەندامی کۆماری هەبوون پشتیان لە ترەمپ کردووە و دەنگیان بە بایدن داوە’’

2020.11.06 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’زۆر ئەندامی کۆماری هەبوون پشتیان لە ترەمپ کردووە و دەنگیان بە بایدن داوە’’

ناس کورد-

سەرۆكی سەنتەری ئیمارات بۆ پۆلەتیك رایگەیاند كە هاوڕێ كۆمارییەكانی پێیان وتووە زۆر سیاسی و رۆشنبیری حیزبەكە لە داخی ترەمپ دەنگیان بە بایدن داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیبتیسام ئەلکیتبی، سەرۆکی سەنتەری سیاسیی ئیمارات (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: "یەکێک لە هاوڕێ ئەمریکییەکانم لە حزبی کۆمارییەکان پێی وتم، زۆر سیاسی و ڕۆشنبیری حزبەکە لە هەڵبژردندا دەنگیان بە بایدن داوە، ئەوەش نەک بەهۆی خۆشویستنی بایدن، بەڵکو لەداخی ترەمپ."

 

تویتەکەی سەرۆکی سەنتەری سیاسیی ئیمارات لەکاتێکدایە، بەگوێرەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تاوەکو ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی بایدنە و تیمی هەڵبژاردنی ترەمپیش ڕەخنە لە ئەنجامەکان دەگرن و دیموکراتەکان بە ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمەتباردەکەن.