گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

منداڵێک لەژێر دەمی چەند سەگێکدا

لە هەولێر منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەژێر دەم و زمانی چەند سەگێکدا دۆزرایەوە

2020.11.06 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەژێر دەم و زمانی چەند سەگێکدا دۆزرایەوە

ناس کورد-

شەوی رابردوو منداڵێکی تازە لەدایکبووی تەمەن دوو ڕۆژە لەشاری هەولێر دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، ژنێک بینیویەتی چەند سەگێک دەوریان لەشتێک داوە، کاتێک چووەتە نزیکیان بینویەتی منداڵێکی تازە لەدایکبووە و فڕێدراوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " شەوی ڕابردوو لەلایەن ژنێکەوە لە دۆزینەی منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئاگادار کراینەوە کە لە نزیک لە نەخۆشخانەی ئیماراتی فڕیدرابوو."

 

وتیشی، منداڵەکە کچە و تەمەنی تەنها دوو رۆژە و تەندروستیشی باشە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتانە لە هەولێر.

 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: " ئافرەتێک کاتێک بینیبووی چەند سەگێک دەورەیان لە شتێک داوە، گومانی بۆ دروست ببوو، کاتێک چووەتە لای سەگەکان، منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەوێ فڕێدراوە."

 

باسی لەوەشکرد، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵەکە، ئەگەر نەیاندۆزیەوە کەس خۆی نەکردە خاوەنی منداڵەکە، ئەوا لەڕێگەی دادگاوە دەدرێتە ئەو خێزانانەی منداڵیان نابێت.