گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن بەرەو کۆشکی سپی هەنگاودەنێت

بایدن پەنسلڤانیاشى لەدەستى ترەمپ دەرهێنا و بەرەو کۆشکی سپی هەنگاو دەنێت

2020.11.06 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن پەنسلڤانیاشى لەدەستى ترەمپ دەرهێنا و بەرەو کۆشکی سپی هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

دواى جیاکردنەوەى 98%دەنگەکانی ولایەتی پەنسلڤانیا، جۆ بایدن توانی بەجیاوازى 5 هەزار دەنگ لەو ولایەتەش کە پێشتر ترەمپ لەپێشەوە بوو، پێشبکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ناوەندی ئەمەریکى بۆ ڕاگەیاندنى ئەنجامى جیاکردنەوەى دەنگەکانى پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا،  کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە و (6ى تشرینى دووەمى 2020)  جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراتەکان بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمەریکا لەپڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا لەو ویلایەتەدا توانیویەتى ئەنجامەکان بۆ بەرژەوەندى خۆى هەڵبگێرێتەوە و پێش ترەمپ بکەوێت.



بەگوێرەی ژمارەکان، بایدن دواى جیاکردنەوەى 98% دەنگەکان لەو ولایەتەدا توانیویەتى 3 ملیۆن و 295 هەزار و 319 دەنگ بەدەستبهێنێت واتا دەکاتە 49.5% کۆى دەنگەکان، لەبەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا توانیویەتى 3 ملیۆن و 289 هەزار و 725 دەنگ بەدەستبهێنێت، واتا بەڕێژەى 49.4% کۆى دەنگەکان.

 

بەپێى ئەو ئەنجامانە، جۆ بایدن بە 5 هەزار دەنگ لەپێشى دۆناڵد ترەمپەوەیە لەو ویلایەتەدا.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێى ڕاگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکانى پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان دۆناڵد ترەمپ لەویلایەتى پەنسلڤانیا لەپێشى جۆبایدنەوە بوو.