کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەبارەى سکاڵاى پەرلەمانتار شادى نەوزاد و دەستگیرکردنى چەند ئەندامێکى نەوى نوێ لەسەر ئەو پرسە، ئاسایشی سلێمانى بە ڤیدیۆ دانپێدانانى چەند ئەندامێکى نەوەى نوێى بڵاو کردۆتەوە کە دان بەوەدا دەنێن لە ناو جوڵانەوەکەوە ئەدمینى چەند پەیجێکى نافەرمى و سێبەر بوونە و هێرشیان کردۆتە سەر چەندین کەسایەتى هەرێمى کوردستان. . لەبەشێکى دانپێدانانەکەیاندا، تۆمەتبارەکان دان بەوەدا دەنێن، لەسەر داواى شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەکە، داواى "دۆسێی" پەرلەمانتارەکانى نەوەى نوێیان لێکراوە. . هەروەها ئەو ئەندامانەى نەوەى نوێ دان بەوەدا دەنێن کە کارى دروستکردنى ڤیدیۆکان و دۆسێکانى پەرلەمانتارەکانیان لە ئەستۆدا بووە، لە نێویاندا دان بە ناردنى ئەو نامەیە دەنێن کە بۆ "شادى نەوزاد"ى پەرلەمانتاریان ناردووە، دەڵێن: "لەسەر داواى سەرۆکى جوڵانەوەى نەوى نوێ بووە". . دەزگاى ئاسایشى هەرێم ئاماژەى بەوە کردووە: "پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، چەند کەسێک، لە ئوفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی، لە رێوشوێنێکی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیرکران، بەشێک لەو تۆمەتبارانەش کە لە ئۆفیسی سەرەکی، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون، بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە، ھێزەکانمان دەستگیریانکردن". . لەبارەى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى دانپێدانانى ئەو تۆمەتبارانە، ئاسایشى گشتى هەرێم ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "ئەم کەیسە، تایبەتمەندی ھەیە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە و پەیوەندیدارە بە ئادابی گشتی و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکانەوە، بۆ ئەوەى ڕێچکەى لێکۆڵینەوەکان تێکنەچێت هیچ ڕوونکردنەوەیەک بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەى کۆمەڵانى خەڵک ئاگادارى ئەم جۆرە تاوانە بن و دووبارە نەبێتەوە لە زارى خۆیانەوە دانپێدانانەکانمان بڵاوکردۆتەوە". . دەقى ڕاگەیەندراوەکەى ئاسایشى گشتى هەرێم: