ناس کورد-
بڕیاره ئێوارەی ئهمڕۆ تهرمی د. نهجمهدین كهریم، پارێزگاری پێشووی كهركووك بگاتەوە ههرێمی كوردستان و بەرپرسی نوسینگەکەشی دەڵێت، لە هاوینەهەواری پیرمام بهخاك بسپێردرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەشوان جەلال، بەرپرسی نوسینگەی د. نەجمەدین کەریم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی د. نەجمەدین دەگاتەوە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەوێوە بە مەراسیم بەرەو هاوینەهەواری پیرمام بەڕێدەکرێت و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت."
وتیشی، مەراسیم بۆ بەخاکسپاردنی د. نەجمەدین کەریم ئەنجامدەدرێت و سەرۆکایەتیی هەرێم و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی سیاسیی ئامادە دەبن.
دەربارەی ئامادەبوونی بەرپرسانی یەکێتی لە مەراسیمەکەدا، نەشوان جەلال باسی لەوەکرد: "لەدوای کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین، زۆرینەی بەرپرسانی یەکێتی هاوخەمیان دەربڕی و سەرەخۆشیان لە خێزانەکەی کرد، بەوپێیە بێت لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیشیدا ئامادەدەبن."
نەجمەدین کەریم ساڵى 1949 لەشارى کەرکوک لەدایک بووە و دواى نسکۆى شۆڕشەکەى مەلا مستەفا بەرەو ئەمەریکا کۆچى کردووە و ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتەشى هەیە و یەکێک بووە لەپزیشکە تایبەتیەکانى مەلا مستەفا بارزانی.
ساڵى 2011 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێم و لەسەر پشکى یەکێتى تا پێش ڕیفراندۆمەکەى هەرێم پارێزگارى ئەو شارە بووە و بەهۆى ئەو ڕوداوانەشەوە چەند جارێک فەرمانى دەستگیرکردنى لەلایەن دادگاکانى عێراقەوە بۆ دەرکراوە و تا پێش نەخۆشکەوتنیشى لەشارى هەولێر ژیاوە.
رۆژی (30ی تشرینی یهكهمی 2020) له تهمهنی (71) ساڵیدا له ویلایهتی "میریلاند" لە ئەمریکا كۆچی دوایی كرد.