ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3568 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 3060 توشبووش چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 69 توشبووش گیانیانلەدەستداوە و پارێزگاکانی هەرێمیش لە سەرووی لیستی ژمارەی گیانلەدەستداندان، بەشێوەیەک تەنها لە سلێمانی 20 حاڵەت تۆمارکراوە.
بەشێوەیەکی گشتیی ئاماری توشبووان نزیکدەبێتەوە لە نیو ملیۆن کەس و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 423 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە کە دەکاتە ڕێژەی %85.8.