گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا و هەڵبژاردن

نرخی نەوت دابەزى

2020.11.06 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت دابەزى

ناس کورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان رووى لە دابەزین کرد، بەهۆى رێوشوێنە نوێیەکانى ئەوروپا بۆ سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی دوایین بەدواداچوونی ناس کورد بۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان (6ی تشرینی دووەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە، بە 39 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەهای  بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە 37 دۆلار و 73 سەنت فرۆشراوە لە.

 

هۆکارى دابەزینى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ ترس لە کەمبوونەوەى خواست لەسەر ئەو وزەیە بەهۆى رێوشوێنە نوێیەکانى ئەوروپاوە بۆ داخستنى گشتى بەهۆى بڵاوبوونەوەى زیاترى کۆرۆناوە، لەگەڵ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا کە ناجێگیریی لە بازاڕدا دروستکردووە.