ناس کورد-
عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران و فەرماندەى پێشووى هێزە چەکدارەکان لە شەقامى موتەنەبی بەغدا روبەڕووى دروشمى توند بووەوە کە هەندێک چالاکوان لەدژى وتیانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە (6 تشرینی دووەمی 2020)، عەبدولکەریم خەلەف لەلایەن ئەو کەسانەوە تۆمەتباردەکرێت بەوەى رووداوەکانى کوشتن و توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران پەردەپۆش کردووە.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ئایارى ئەمساڵدا عەبدولکەریم خەلەفى لە پۆستەکەى بەخشى و عەمید یەحیا رەسولى لەشوێنى دانا.