ناس کورد-
پێشبینییە کەشناسییەکان دوو ئەگەر بۆ شەپۆلە بارانە چاوەڕوانکراوەكەی ئەمشەوی هەرێمى کوردستان دەخەنەڕوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەژمارى کەشوهەواى کوردستان لە فەیسبوک کە ناس کورد دیویەتى (6 تشرینی دووەمی 2020) لەئێستادا لەگەڵ بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی باران بارین ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواوە لەگەڵ نمە باران لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی تری باران بارین ناوچەکانمان بگرێتەوە، پێشبینیەکان بۆ شەپۆلەکە ئەکەینە دوو ئەگەرەوە و هەردوو ئەگەرەکەش ئەگەری ڕودانیان هەیە".
ئەگەری یەکەم :
لە ئێوارەوە شەپۆلێکی چڕی باران بارین لەناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و بەشێکی کەرکوك دەست پێ دەکات ..
لەزۆربەی ئەو ناوچانە ئەگەری باران بارینی بەهێز و هەورە بروسکەی توند هەیە لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی ئاستی ئاو.
ناوچەکانی هەولێر و دهۆك شەپۆلەکە لاواز دەبێت، ئیدارەی ڕاپەڕینیش ئەگەری باران بارینی باش هەیە.
ئەگەری دووەم :
شەپۆلەکە ئاسایی دەبێت و ئەگەری باران بارینی مامناوەند بۆ باش دەبێت بەڵام شەپۆلەکە بەهێز نابێت و ڕێژەی باران لەنێوان10بۆ25ملم دەبێت ، لەسنوری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و بەشێکی کەرکوك !!
تا ئێستا پێشبینیەکان تۆزێ زەحمەتن لەسەر شەپۆلەکە بەڵام ئەگەری یەکەم بەهێزترە ڕووبدات.