گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەنگاو

تیمى پاراستنى سەرۆک بەرەو شوێنى بایدن دەجوڵێت

2020.11.06 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
تیمى پاراستنى سەرۆک بەرەو شوێنى بایدن دەجوڵێت

ناس کورد-

 

رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى ئاشکرایکرد، دەزگاى خزمەتگوزاریی نهێنى ئەمریکى کە تایبەتە بە پاراستنى سەرۆک ئامادەیە بۆ ناردنى یەکەکانى بۆ شوێنى مانەوەى جۆ بایدین کە بەپێی ئەنجامەکانى هەڵبژاردن لەپێش ترەمپەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەکە (هەینی 6 تشرینی دووەمی 2020)، ئەو هەنگاوە ئاماژەیە بۆ ئەگەرى راگەیاندنى بردنەوەى جۆ بایدن لەکاتێکدا لە پێنج ویلایەتى یەکلاکەرەوە لەپێشەوەیە، وەکو پەنسلڤانیا و ئەریزۆنا.

 

چاوەڕواندەکرێت لەئەگەرى بردنەوەیدا بایدن وتارى سەرکەوتن لە دیلاویر شوێنى مانەوەى بدات، پێش ئەوەى بە یاوەرى کاروانى تایبەت بە پاراستنى لە دەزگاى خزمەتگوزاریی نهێنى بەرەو کۆشکى سپى بەرێبکەوێت.

 

تا ئێستا دەزگاکە و کەمپەینى بایدن هی لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

 

چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ئەنجامى هەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت، دواى کۆتایی هاتنى جیاکردنەوەى دەنگەکانى پەنسلڤانیا یان جورجیا، پاشان ئەریزۆنا و نیڤادا و کارولیناى باکور.



لەگەڵ نزیکبوونەوەی جیاکردنەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە قۆناغى کۆتایی و یەکلاکەرەوەیی، تینی ململانێیەكان زیاتر گەرم بووە لەنێوان ترەمپ و بایدن لەچەند ویلایەتێك كە ئەنجامەكانیان یەكلاكەرەوەیە بۆ راگەیاندنی براوە.      

  

لە ویلایەتی جۆرجیا، لەسەدا 99ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە و بەگوێرەی ئامارەكان دۆناڵد ترەمپ بە هەزار و 805 دەنگ لەپێش جۆو بایدنەوەیە.      

  

لە ویلایەتی پێنسیڵڤەنیاش دۆناڵد ترەمپ، پاڵێوراوی كۆمارییەكان دوای جیاکردنەوەی لە 96%ی دەنگەکان توانیویەتی بە 26 هەزار دەنگ لەپێش ڕکابەرەکەی جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكانەوە بێت.      

  

لەنیڤادا جۆ بایدن لە پێشەنگدایە بە زیاتر 11 هەزار دەنگ ئەوەش دوای جیاکردنەوەی لە 90%ی دەنگەکان، لە کارۆلاینای باکور ترەمپ لە ئێستادا و دوای جیاکردنەوەی لە 97%ی دەنگەکان لە پێشەنگدایە و توانیویەتی  نزیکەی 80 هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت.      

  

بەو جیاوازییە كەمەی نێوانیان، ململانێكان هێشتا بەردەوامە لەگەڵ پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان، وێڕای گرژییەكانیش بەرپرسانی هەڵبژاردنەكان سورن لەسەر بەئەنجام گەیاندنی پرۆسەكە بە زوترین كات.