گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی لە ناس کورد

عێراق ’’رێککەوتنى دواخستنى’’ گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ سەربازگەیەکى کەرکوک ئاشكرادەکات

2020.11.06 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ’’رێککەوتنى دواخستنى’’ گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ سەربازگەیەکى کەرکوک ئاشكرادەکات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح  

 

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم  جێگیرکردنی هێزەکانی پێشمەرکە لە  سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک نییە، بەڵام ئەو هەنگاوە دواخراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند ( 6ی تشرینی دووەمی 2020) "هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم  جێگیرکردنی هێزەکانی پێشمەرکە لە سەربازگەی (کەی وەن) لە کەرکوک نییە، بەڵام هەردوو لامان لە ئێستادا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوین ئەو هەنگاوە هەندێک دوابخەین تا ڕێکارە سەربازییەکان ولۆجستییەکان بە تەواوەتی ئامادەیی بۆ دەکرێت".

 

وتیشی "تا ئەوپرسە یەکلایی دەکرێتەوە بڕیاریدراوە هێزەکانی پێشمەرکە لە پێگەیەکی دیکە جێگیربکرین و لە ئێستادا هەردوو لامان تاوتویی شوێنی ئەو پێگەیە دەکەین".

 

سەبارەت بە ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق وهێزەکانی پێشمەرگە کە بڕیاربوو لەناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان بەغدا وهەولێر پێکبهێنرێت خەفاجی وتی "لە ئێستادا هەماهەنگییەکانی نێوانمان لە ڕێگەی ناوەندەکانی بەغدا و هەولێر بەردەوامە، بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا ناوەندەکانی دیکەش لە شەنگال و کەرکوک و خانەقین کارابن".

 

هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و سوپاى عێراق  (13 تشرينى یەکەمى 2020) لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن، بەمەبەستى هەماهەنگى هاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان. کە یەکەمیانیان دەستبەکاربوونى سەنتەرەکانى هەماهەنگى ئەمنى هاوبەشى نێوان هەولێر و بەغدایە.    

  

خاڵى دووەمى ڕێککەوتنەکە تاییەتە بە پێکهێنانى لیژنەى ئەمنى و سەربازى مەیدانى هاوبەش بۆ هەڵسەنگاندنى ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بەپێی کەرت و میحوەرەکان، دانانى نەخشە ڕێگا لەو بارەیەوە.    

  

هەروەها لەخاڵى سێیەمى ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، دەستدەکرێت بە کارى ئەمنى و سەربازى لە کەرتى دیالە بۆ دروستکردنى سەنتەرى هەماهەنگى هاوبەش و رێککەوتن لەسەر میکانیزمى کارکردنى خاڵەکانى پشکنین و ئەنجامدانى پڕۆسەى سەربازى و ئەمنى هاوبەش دژى تیرۆر.    

 

پێشتر لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو "دەبوایە دوای کۆبوونەوەکەی نێوانمان کە لە بەغدا ئەنجامدرا، ڕاستوخۆ ئەو ڕێکارانە جێبەجێبکرایە، بەڵام بەهۆی مۆڵەت وەرگرتنی فەرماندەی ئۆپراسیونەکانی پارێزگای دیالەوە پرسەکە دواکەوت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو جێبەجێدکرێت". 

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا خاڵی یەکەم جێبەجێدەکرێت کە بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری سەربازی و هەواڵگری، بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە هیچ هێزێکی سەربازی تێدا نییە، خەڵی دووەم ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنی هاوبەشە، خاڵی سێهەم، بریتیە لە دانانەوەی ئەو بازگە هاوبەشانەی کە پێشتر لە ناوچەکەدا هەبوون بە تایبەتی پێش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر".