ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینی باران بارین و بروسکە دەکات بۆ ئەمڕۆ هەینى و کە بەپێی پێشبینییەکان تا دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوى کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى تاوە باران و بروسکەى کورت.
بەپێی پێشبینییەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەگشتی تاکەکانی دوای نیوەڕۆی هەینی بەردەوام ئەبێ و پاشان له شەوی هەینی لەسەر شەممە باران بارینی بەهێز و بەخوڕ سنوری گەرمیان و سلێمانی دەگرێتەوە و پێشبینی ڕێژەیەکی باشی باران دەکرێ لەم دوو ناوچەیە.