ناس کورد-
وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، رۆژانە 260 فڕۆکە بە ئاسمانى وڵاتدا تێدەپەڕن و هەندێ رۆژیش زیاترە لەو ژمارەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناسر حسێن شبلى وەزیرى گواستنەوە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاندووە (6 تشرینی دووەمی 2020)، کرێی هەر فڕۆکەیەک کە بەئاسمانى عێراقدا تێدەپەرێت 450 دۆلارە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێستا سەرقاڵى تاوتوێکردنى پرسی ترانزێتن بۆیە تائێستا ئەو بڕە پارەیەیان دیارینەکردووە کە بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە.
وەزیرى گواستنەوە باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ لیژنەى تایبەتمەند بەو پرسە کۆبووەتەوە و لەماوەى هەفتەیەک یان دوو هەفتەدا ئەو پرسە یەکلایی دەکەنەوە.
رونیشیکردووەتەوە، لیژنەکە چەندین بیرۆکەى پێشنیازکردووە بەشێکى تایبەت بە گومرگ بەشێکى دیکەشى تایبەتە بە دەروازەکان، گەیشتونەتە بە ئەنجامێکى سەرەتایی بۆ دانانى ترانزێت لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و لەو بارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەن.