گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکراکرا

کەناڵە ئەمەریکییەکان پەخشکردنى وتارێکی ترەمپ ڕادەگرن

2020.11.06 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
کەناڵە ئەمەریکییەکان پەخشکردنى وتارێکی ترەمپ ڕادەگرن

ناس کورد-

 

بەهۆی تانەلێدان و گومانکردن لە پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، بەشێک لە کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی ئەو وڵاتە وتارێکی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپیان ڕاگرت و پەخشیان نەکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی تۆڕی "فرانس 24"ی فەرەنسی کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە (6ی تشرینی دووەمی 2020)، بەشێک لە کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکا وتارێکی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانیان بۆ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە ناوەڕاستدا بڕیوە و پەخشیان نەکردووە، بەهۆى ئەوەی بەبێ بەڵگە هێرشی کردووەتە سەر پاک و بێگەردی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان و دیموکراتەکانی بەدزینی دەنگەکانی تۆمەتبارکردووە

 

ترەمپ لەوتارەکەیدا وتى "ئەگەر دەنگە ڕاستەقینەکان بژمێرن زۆر بەئاسانی دەبم بە براوەی هەڵبژاردنەکان، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوان دەتوانن ئەو سەرکەوتنەمان لێی بدزن".

 

لەکاتى قسەکانى ترەمپدا، ڕاستەوخۆ کەناڵی "ئێم ئێس ئێن بی سی" ئەمریکا بەخشی ڕاستەوخۆی وتارەکەی ڕاگرت، هەروەها کەناڵەکانی " ئێن بی سی نیوز" و ئەی بی سی نیوز" بەهەمان شێوە هەمان کاریان کردووە و پەخشی ڕاستەوخۆی وتارەکەی ترەمپیان ڕاگرت.