گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵویستى خۆى ئاشکراکرد

بەیاننامەیەک لە ئەمەریکاوە لەبارەى پێکدادانى پێشمەرگە و پەکەکە

2020.11.06 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەک لە ئەمەریکاوە لەبارەى پێکدادانى پێشمەرگە و پەکەکە

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند بەتوندى ئیدانەى "هێرشەکانى پەکەکە" دەکات بۆ سەر بەرپرسانى ئاسایش لە هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پێگەى فەرمى خۆى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند  (6 تشرینی دووەمی 2020)، "ئەمەریکا بەتوندى ئیدانەى هێرشەکانى پەکەکە دەکات بۆ سەر بەرپرسانى ئاسایش لە هەرێمى کوردستانى عێراق".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پشتیوانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن لە هەوڵەکانیان بۆ "بنەبڕکردنى تیرۆر".

 

(4ى تشرینى دووەمى 2020) لە ناحیەى چەمانکى گرژى سەربازى لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و پەکەکە ڕویدا و تائێستاش هۆکارەکانى ڕوون نین، هەردولاش یەکترى بە هەوڵدان بۆ دروستکردنى شەڕ و پێکدادانى سەربازى تۆمەتبار دەکەن.