گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مشتومڕ بەردەوامە

ئەو پڕۆژەیەى موچە گەرەنتی دەکات ’’رەنگە رەوانەى حکومەت بکرێتەوە’’

2020.11.06 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پڕۆژەیەى موچە گەرەنتی دەکات ’’رەنگە رەوانەى حکومەت بکرێتەوە’’

ناس كورد-

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەى ئەو بڕە دیاریبکرێت کە بڕیارە بۆ موچە قەرز بکرێت، ئەگەریش هەیە پڕۆژەى قەرز رەوانەى حکومەت بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا عیساوى ئەندامى لیژنەکە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاندوووە (5 تشرینی دووەمی 2020)، دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان خوێندنەوەى دووەم بەخۆوە دەبینێت بۆ پڕۆژەى قەرز نەک دەنگدان لەسەرى.

 

وتیشى دەکرێت پرۆژەکە رەوانەى حکومەت بکرێتەوە و ئەو بڕە قەرزە پەسەند بکرێت کە پێویستە بۆ تەواوکردنى موچە نەک هەموو ئەو بڕەى کە حکومەت داوایدەکات.

 

عیساوى جەختیکردووەتەوە، پەرلەمان رەزامەندى نادات لەسەر ئەو 41 ترلیۆن دینارەى حکومەت داوایدەکات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، ئەگەر پەرلەمانى عێراق یاساى قەرز پەسەند نەکات دابەشکردنى موچە بۆ پێنج هەفتەى دیکە دوادەکەوێت.  

 

لێدوانه‌كه‌ی عه‌لاوی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتى عێراق لە لێدوانێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری پەیوەندی بە سەرۆکى فراکسیۆنەکانەوە کردووە بۆ ئەوەى هەرچی زووە یاسای قەرزەکان تێپەڕێنرێت لە پەرلەمان".         

  

دەشڵێت، "کازمی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى چارەسەرێکی خێرا بدۆزێتەوە بۆ بەپەلە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.