گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک لە لیژنەی پێشمەرگەوە

لیژنەى پێشمەرگە داوایەک ئاڕاستەى لایەنە سیاسییەکان دەکات

2020.11.05 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى پێشمەرگە داوایەک ئاڕاستەى لایەنە سیاسییەکان دەکات

ناس کورد-

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرژییە سەربازییەکانی هەرێم هاتەدەنگ و داوا لەسەرجەم هێزە كوردستانیەكان دەكات كە خۆیان لە شەڕی خۆكوژی بەدور بگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە (پێنجشەممە 5ى تشرینى یەکەمى 2020) لە بڵاوکراوەیەکدا هێماى بۆ ئەوەکردووە، لە ئاكامی كردەیەكی سەربازی بەرامبەر هێزی پێشمەرگە لەلایەن پەکەکەوە لە ناحیەی چەمانكی لە قەزای ئامێدی ‎‎پێشمەرگەیەك بە ناوی "هێرش جوهر محمد" شەهید بوو چەند پێشمەرگەیەكیش بریندار بوون.

 

ئەوەش هاتووە: "وەک ‎لێژنەی پێشمەرگە ئیدانەی ئەم كردەیە و هەموو كردەیەكی هاوشێوەی دەكەین، هەموو شەڕێكی كورد كوژی و مەحروم  و شەرمەزاری دەكەین، ‎داوا لەسەرجەم هێزە كوردستانیەكان دەكەین خۆیان لە شەڕی خۆكوژی بەدور بگرن و كێشەو گرفتەكان بە دانوستان و گفتوگۆ چارەسەر بكەن."

 

لیژنەکە جەختیلەوەشکردوەتەوە، ‎شەڕ ماڵ وێرانكەرە و كەس تێیدا براوە نیە، ‎پەنا بردن بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی و توندوتیژی لەناو خاکی هەرێم لە دژی هێزی پێشمەرگە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و دەستور و سەروەری عیراق وهەرێمە.

 

تەئکیدیش کراوەتەوە: " ئەوە وەبیر هەموولایەک دەهێنینەوە بەداخەوە ئەو دەسکەوتانەی بەهۆی خەباتی مێژویی و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی گەلەکەمان و بەخشینی دەریای خوێنی ڕۆڵەکانمان بەدەستمان هێناوە وا خەریکە لە ئەنجامی ناکۆکی و ناتەبایی نێوان هیزە سیاسیەکان کەوتونەتە بەر هەڕەشە و مەترسی جۆراوجۆر، داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسی و كەسایەتیەكان دەكەین دەست لەناودەست هەوڵی پێش گرتن بەم ڕووداوە نەخوازراوانە بدەن."