گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە جەستەی ئاژەڵەکەدا دەگۆڕێ

دانیمارک 17 ملیۆن لە ئاژەڵێک لەناودەبات.. کۆرۆنا لە جەستەی ئاژەڵەکەدا دەگۆڕێت

2020.11.05 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
دانیمارک 17 ملیۆن لە ئاژەڵێک لەناودەبات.. کۆرۆنا لە جەستەی ئاژەڵەکەدا دەگۆڕێت

ناس کورد-

حکومەتى دانیمارک بڕیاریداوە بۆ ڕێگەگرتن لە گواستنەوەى پەتاى کۆرۆنا 17 ملیۆن لە ئاژەڵى منک لەناو ببات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کۆرونا لەو گیاندارەدا گۆڕانکارى بەسەر هاتووە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مێتە فریدریکسن، سەرۆک وەزیرانى دانیمارک (پێنجشەممە 5ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندوە، 17 ملیۆن گیاندارى جۆرى منک لەناودەبەن، ئەوەش دواى ئەوەى کۆرونا لەو گیاندارەدا گۆڕانکارى بەسەر هاتووە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

 

باسى لەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانى تەندروستى نەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایان لە مرۆڤ و "مینک" یشدا دۆزیوەتەوە کە هەستیاریى جەستە بۆ دژە تەنەکان کەمدەکاتەوە، بەهۆى ئەوەشەوە لە داهاتوودا ڤاکسینەکان کاریگەریان نامێنیت.

 

فریدریکسن جەختیلەوەشکردوەتەوە: " بەرامبەر گەلەکەمان بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە، بەتایبەت دواى ئەوەى گۆڕانى ڤایرۆسەکە ئاشکراکراوە بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر سەرجەم جیهانیش هەیە، چونکە ڤایرۆسە گۆڕاوەکە لەو گیاندارە مەترسییە بەتایبەتى لەسەر ڤاکسین، ئەوەش واتاى ئەوەیە مەترسى هەیە لە دانیمارکەوە بگوازرێتەوە بۆ جیهان."

 

ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو کێڵگەکانى گیاندارانى مینک لە دانیمارک کە گەورەترین سەرچاوەى فەروى ئەو جۆرە گیاندارەیە لە جیهاندا بڵاوبوقەتەوە و لەمانگى شەشى ئەمساڵیشەوە چەندین جار داواى لەناوبردنى ئەو گیاندارانە کراوە.