ناس کورد-
لەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەی کچێکی قژ زەردی چاوشین و ناساندنی بە کچی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئاژانسی پرێس ڕەتیکردەوە کچی بایدن بێت و دەڵێت، ئەکتەر و پێشکەشکارێکی ڕووسیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست "فەیک نیوز" هەموو جیهانی گرتووەتەوە و کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکاش بەدەر نەبوون لەوەی هەواڵی ناڕاستیان لەسەر بڵاوبکرێتەوە، لە نوێترین هەواڵیشدا، وێنەی کچێکی قژ زەردی چاوشین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و دەوترێت: "ئەمە کچی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانە".
ئاژانسی فرانس پرێس بەدواداچوونی بۆ وێنەکە کردووە و بڵاویکردووەتەوە: "ئەو کچە (کاتارینا بودار)ە و ئەکتەر و پێشکەشکارێکی ڕووسیە، نەک کچی جۆ بایدن."
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نزیکە لە گەیشتن بە کۆشکی سپی و لەڕاستیدا خاوەنی یەک کچە بەناوی ئاشڵی بایدن.