ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی گیانلەدەستدانی 11 توشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند و تکاش لە هاووڵاتیان دەکات بۆ پاراستنی خۆیان دەمامک ببەستن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا (پێنجشممە 5ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 11 توشبووی دیکە گیانیانلەدەستدا و 44 توشبووش لەژووری چاودێری چڕدان."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەر ئەمڕۆ 40 توشبوو داخڵی نەخۆشخانە کراون و 30 توشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لەئێستادا 204 توشبوو لە نەخۆشخانە ماون."
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تکای لە هاووڵاتیانیش کردووە: " دەمامک بیەستن لەپێناو خۆتان و ئازیزانتان."