گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسی دۆزینەوەی وەرگرانی دوو موچە

’’دۆزینەوەی ئەوانەی دوو موچە وەردەگرن هەشت ملیار دیناری بۆ داهاتى گشتى گەڕاندووەتەوە’’

2020.11.05 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
’’دۆزینەوەی ئەوانەی دوو موچە وەردەگرن هەشت ملیار دیناری بۆ داهاتى گشتى گەڕاندووەتەوە’’

ناس کورد-

وەزیرى کاروبارى کۆمەلایەتیى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەى دوو مانگى ڕابردوودا و لەمیانەى گەڕان بۆ دۆزینەوەى ئەوانەى زیاتر لەموچەیەکى سەربە وەزارەتەکەیان وەردەگرن 8 ملیار دینار بۆ داهاتى گشتى بگێڕنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمیى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، عادل ڕەکابى، وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق (5ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لەدوو مانگى ڕابردوودا هەڵمەتێکیان بۆ ئاشکراکردنى دوو موچەى دەستپێکردووە و سەرپەرشتیارانى سەر بەوەزارەتەکەیان سەردانى ژمارەیەک لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکانى حکومەت و دەستە سەربەخۆکانیان کردووە بۆ وردبینى کردن لە لیستى موچەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانى سەربە وەزارەتەکەیاندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، توانیویانە 24 هەزار لەوانە ئاشکرا بکەن کە زیاتر لەموچەیەک وەردەگرن، ئەوانەش بریتین لە ژمارەیەک فەرمانبەر و ژمارەیەک ئەوانەى کە موچەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى وەردەگرن و هەڵمەکەتەش بەردەوام دەبێت تا هەموو ئەوانەى بدۆزرێنەوە کە زیاتر لەیەک موچە بەناشایستە وەردەگرن.

 

ڕەکابى دەشڵێت، وەزارەتەکەیان توانیویانە لەماوەى مانگەکانى ئەیلول و تشرینى یەکەمى ڕابردودا 8 ملیار دینارى ئەوانەى زیاتر لەموچەیەکیان وەرگرتووە بگێڕنەوە بۆ داهاتى گشتى، وەرگرتنى ئەو پارەیەش بەشێوەى قیست یاخود بەیەکجار دەبێت لەوانەى کەزیاتر لەموچەیەکیان بەناشایشتەى وەرگرتووە.

 

وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى باسی لەوەشکردووە، ئەو پارانەى کە دەگێڕدرێنەوە دەخرێنە سەر سندوقى پاراستنى کۆمەڵایەتى و دەستەى کەمئەندامان بۆ ئەوەى دووبارە دەستبکرێتەوە بەئامار کردنى ئەوانەى کە داواکارییان پێشکەشى تۆڕى پاراستن کردووە و هیشتا مامەڵەکانیان تەواو نەکراوە یاخود بەهۆى قەیرانەوە ڕاگیراوە.