گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تیمى بایدن: تەشویش دروستدەکەن

تيمى ترەمپ: مردووەکانیش دەنگیانداوە

2020.11.05 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
تيمى ترەمپ: مردووەکانیش دەنگیانداوە

ناس کورد- 

تیمى هەڵبژاردنى دۆناڵد ترەمپ، پاڵێوراوى کۆماریەکان، دیموکراتەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەى ساختەکارى دەکەن و دەڵێن: "تەنانەت مردووەکانیش دەنگیانداوە"، تیمى هەڵبژاردنى دیموکراتەکانیش تیمەکەى ترەمپ بە دروستکردنى تەشویش تۆمەتبار دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمى دۆناڵد ترەمپ، کاندیدى کۆماریەکان (پێنجشەممە 5ى تشرینى یەکەمى 2020) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: " نەمانتوانیوە چاودێریى جیاکردنەوەى دەنگەکان بکەین لە ولایەتى نیڤادا و دەمانەویت لەلایەن هەمووانەوە ڕێزى ئەنجامەکان بگیردرێت."

 

ڕونیشکراوەتەوە: " هەروەها نەمانتوانیوە چاودێریى ئەو دەنگانە بکەین کە بە بەرید دراون و جێگەى گومانن، تەنانەت ژنێکى بەتەمەن چووە بۆ دەنگدان و سەیرى کردوە لە جێگەى ئەو دەنگ دراوە ئەوەش ئاماژەیە بۆ یاریکردن بە ئەنجامەکان، چەندین کەس کە مردوون لە جێگەیان دەنگ دراوە، لە دادگاى فیدراڵى سکاڵا تۆمارکراوە بۆ چاوخشانەوە بە پێشێلکاریەکانى هەڵبژاردن.

 

لاى خۆشیەوە ئۆمالى دیلون، بەڕێوەبەرى هەڵمەتى هەڵبژاردنى جۆ بایدن، پاڵێوراوى دیموکراتەکان وتویەتى، تۆمارکردنى سکاڵاى یاسایى لەلایەن کۆماریەکانەوە ئامانج لێى تەشویش دروستکردنە لەسەر پرۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان.

 

باسى لەوەشکردوە، پێشبینى ئەوە دەکەن جیاکردنەوەى دەنگەکان بۆ بایدن ئیجابى بێت، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بن، چونکە پرۆسەکە کاتێکى زیاتر دەخایەنێت.