ناس کورد-
دوای ئەوەی میدیاکانى نزیک لە پارتى بڵاویانکردەوە، چه‌كدارانی په‌كه‌كه لە ناوچەی "چەمانکێ" هێرشیان کردوەتە سەر هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، تەقەکردن لەو ناوچەیە هەبووە، بەڵام تائێستا دیارنییە کێ تەقەکانی کردووە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد (پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری ناوچەی چەمانکێ دەنگی تەقە بیستراوە، بەڵام تائێستا نازانرێت سەرچاوەی تەقەکردنەکە لەکوێوە بووە و کێ کردوویەتی."
وتیشی، ڕووداوی تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاکانی نزیک لە پارتی بڵاویانکردەوە: "هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ناوچه‌ی "چه‌مانكێ"ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كراوەتە سه‌ر و تەقەیان لێکراوە."
ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهۆى تەقاندنەوەى بۆمبێک و تەقەکردن لە هێزەکانى پێشمەرگە لە ناوچەى چەمانکێ کە بووە هۆى گیانلەدەستدانى پێشمەرگەیەک و برینداربونى دوانى تر کێشە کەوتوەتە نێوان هێزەکانى پەکەکە و پێشمەرگەى پارتى و چەندین لایەنیش داواى هێورکردنەوەى باردۆخەکەیان کردوە.