گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

عێراق و ئێران کۆبوونەوەیەکی سەربازیان ئەنجامدا

2020.11.05 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و ئێران کۆبوونەوەیەکی سەربازیان ئەنجامدا

ناس کورد-

وەزیرى ناوخۆى عێراق پێشوازى لەشاندێکى باڵاى وەزارەتى بەرگریى ئێران کرد و چەند پرسێکی هاوبەشى نێوان هەردوولا بەتایبەتى لەبوارى هاریکارییە ئەمنییەکان تاووتوێ کران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق کە ( 5ى تشرینى دووەمى 2020) کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە، هاتووە: " عوسمان غانمى، وەزیرى ناوخۆ پێشوازى لەشاندێکى باڵاى ئێرانى کردووە کە پێکهاتبوون لە لیوا قاسم تەقى، جێگرى یەکەمى وەزیرى بەرگریى ئێران و فەلاح نەجادى بەرپرسى پاشکۆى سەربازیى لەباڵیۆزخانەى ئێران لە عێراق کرد".

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەو دیدارەدا کۆمەڵێک پرسى هاوبەشى نێوان هەردوولا تاووتوێ کراوە، هەروەها جەخت لەسەر پتەوکردنى هاریکارییەکان لەپێناو بەرژەوەندى نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە.

 

هەر بەپێى ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، پێشخستن و پەرەپێدانى بوارە گرنگەکان کە پەیوەندییان بەپرسى ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و هەموو جۆرەکانى تاوان و ئاڵۆگۆڕکردنى زانیارى بەپێویست زانراوە.