گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی ڕووداوەکە ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی

2020.11.05 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی

ناس کورد-

ئیوارەی ئەمڕۆ  ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و بەهۆیەوە هەشت کەس بوونە قوربانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

علی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی وت: " ڕووداوەکە لە گوندی هیزۆپ لە ڕێگەی نێوان قەزای ڕانیە و دوکان ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لە دەست داوە و چوار کەسیش بریندارن کە برینی دواون لە بریندارەکان سەختە ."

 

وتیشی، ڕووداوەکە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکئاب، بی ئێم دەبلیو، ئۆپترا و مازدا ڕوویداوە.

 

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد: " هۆکاری ڕوداوەکە تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بووە بە ڕێنمایەکانی هاتوچۆ و بەهۆیەوە ئەو ڕووداوە خوێناوییەی لێکەوتووەتەوە."