گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تویتێکى لەسەر شازادە تازە لەدایکبووەکەى بەریتانیا کرد BBC لەکار دووریخستەوە

2019.05.10 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێکى لەسەر شازادە تازە لەدایکبووەکەى بەریتانیا کرد  BBC  لەکار دووریخستەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد- دەزگای میدیایی BBC بەریتانی بێژەرێکى دیارى دوورخستەوە لەکارەکەى بەهۆى ئەوەى شازادە تازە لەدایکبووەکەى بەریتانیاى بە مەیمونێک لێکچواندبوو. . دانی بەیكەر پێشكەشكار و بێژەرى تەمەنی 61 ساڵ کە لە ڕادیۆى "BBC" بەرنامەى لایڤ 5ى پێشکەش دەکرد، لە کاتى لە دایکبوونى منداڵەکەى شازادە هارى شازادەى بەریتانیا، تویتێكی بڵاوكردۆتەوە وێنەیەکى پۆست کردووە دوو هاوسەر دەستی مەیمونێكیان گرتووە، لەسەر وێنەكەش نوسیوێتی "منداڵی كۆشكی پادشایەتی" لە نەخۆشخانە دەرچوو. . هەرچەندە بەهۆى کاردانەوەکان پێشکەشکارەکە پۆستەکەى سڕییەوە و داواى لێبوردنیشی کرد، بەڵام ئەوە دادى نەداو لە کارەکەى لە بی بی سی دوورخرایەوە. . لە بەرامبەردا وتەبێژێكی میدیایی ئەو دەزگایە بە "BBC"ى ڕاگەیاندووە: "ئەم  كارەی 'دانی بەیكەر' بیركردنەوەیەكی ترسناكە و پێویست بوو باجەکەى بدات". . لە دایکبوونى منداڵە بچوکەکەى شازادەى بەریتانیا لەنێو میدیاکانى جیهان بە گشتى و میدیاکانى وڵاتەکەى بووە جێى باسوخواس و زۆرترین هەواڵى لەبارەوە بڵاوکرایەوە.   . .